ئاگر لە سنورەکانی پێنجوێن و شارباژێڕ کەوتەوە

١٠ ئەیلوولی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

لە چەند ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا سەدان دۆنم و دارستانەکانی سنووری پێنجوێن و شارباژێڕی سەر بە سلێمانی سووتان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە دا کە ئاگر لە سنووری گوندەکانی بەلەکاوی، گۆڵێ، سەرسوراو، میراوا، برالە ، سەربرالەی سنووری ناحیەی گەرمکی سەر بە پێنجوێن کەوتەوە بە هۆیانەوە 220 دۆنم پووش و پاوان و دارستانەکان سووتان.

ئەوەشی خستەڕو کە دوێنی بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێك لە سنوری گوندی شارستێنەی ناحیەی سیتەك کەوتەوە و بە هۆیەوە نزیکەی 100 دۆنم پووش و پاوان و چەندین داری سروشتی سووتان.

لە هەمانکاتدا ئاماژەی بەوەشدا کە ئاگرەکان لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و بە هاوکاری هاووڵاتییان کوژێندرانەوە.