پارێزەریک: لاس هاوتا و ڕۆی، یەکێکیان لە چاکسازی ئافرەتانە و ئەوی دیکە لە چاکسازی پیاوان
٧ ئەیلوولی ٢٠٢٣
بڵاویبکەرەوە لە
پارێزەرێک ڕایگەیاند، ئەو دوو کوڕە مۆدێلەی دەستگیرکراون بەناوەکانی لاس هاوتا ئەسعەد و ڕۆی، یەکێکیان لە چاکسازی ئافرەتان و نەوجەوانانە و ئەوی دیکە لە چاکسازی پیاوان.
پارێزەرێک ئاشکرایکرد: "ئەو دوو کوڕە مۆدێلەی دەستگیرکراون یەکێکیان لە چاکسازی ئافرەتان و نەوجەوانانە، یەکێکی دیکەشیان لە چاکسازی پیاوانە".
وتیشی: "ئەوەی لە چاکسازی ئافرەتانە سەلمێندراوە کە ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە و بووە بە ژن، بەڵام ئەوی دیکە تەنیا جلوبەرگی ژنانەی لەبەردا بووە ئەگینا پیاوە".
ئەو پارێزەرە هیچ زانیارییەکی دیکەی باس نەکردووە لەبارەی چارەنوسی ئەو دوو کەسە کە ئێستا دەستبەسەرکراون.
شەوی ڕابردوو، لهلایهن بنكهی پۆلیسی خانهقاوە دوو كهس بەناوی ڕۆی و لاس هاوتا لهسهر بڵاوكردنهوهی ڤیدیۆی نهشیاو دەستگیرکران.