سامسونگ تەلەفزیۆنێکی چوار دەفتەری نمایشکرد
٧ ئەیلوولی ٢٠٢٣
بڵاویبکەرەوە لە
لە دوای قەبارەکانی 75 و 82 ئینجی، سامسونگ نوێترین تەلەفزیۆنی خۆی بە بڕی چوار دەفتەر نمایشکرد، کە قەبارەکەی 98 ئینجە و بەرزترین کوالێتی دیقەی وێنەی هەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سامسونگ نوێترین تەلەفزیۆنی خۆی نمایشکرد کە قەبارەکەی 98 ئینجە و تەلەفزیۆنەکە بە کوالیتی 8K دەبێت، کە ئەمە یەکێکە لە بەرزترین کوالێتییەکان کە دیقەی وێنەکەی لە ئاستێکی بەرزە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، تائێستا تەلەفزیۆنەکە نەخراوەتە بازاڕ و ئەگەری هەیە نرخی ئەم بەرهەمەی سامسونگ 40 هەزار دۆلار بێت کە دەکاتە چوار دەفتەر.
چاوەڕوان دەکرێت لە 15ی ئەم مانگە سامسونگ (98 inch 8K Neo QLED TV ) بخاتە بازاڕەکان، پێشدەچێت بۆ نزیکی مانگی 10 ئەو تەلەفزیۆنە بگاتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.