ڕۆی و لاس هاوتا لەسەر ڤیدیۆی نەشیاو دەستگیرکران
٦ ئەیلوولی ٢٠٢٣
بڵاویبکەرەوە لە
سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی خانه‌قاوە دوو كه‌س بەناوی ڕۆی و لاس هاوتا له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی نه‌شیاو دەستگیرکران.
سەرچاوەیەک سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسە ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەکرد، هه‌ر یه‌كه له "ڕێناس فازڵ" ناسراو به ڕۆیی و "ئه‌حمه‌د هاوتا" ناسراو بە لاس هاوتا ئه‌سعه‌د له‌سه‌ر سكاڵای داواكاری گشتیی گیراون.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شکرد، به‌گوێره‌ی ماده‌ی 401 له یاسای سزادانی عێراقی په‌ڕاویان له بنكه‌ی پۆلیسی خانه‌قا بۆ كراوه‌ته‌وه.
ئەوەشی خستە ڕو، ئه‌و دوو كه‌سه بوونه‌ته هۆی تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه و ڤیدیۆی نه‌شیاو بڵاو ده‌كه‌وه.