نوێترین بڕیاری بەریتانیا لەبارەی مافی پەنابەرێتییەوە

٣ ئەیلوولی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

لە نوێترین هەوڵیدا بۆ چارەسەرکردنی پرسی پەنابەران، حکومەتی بەریتانیا گۆڕانکاریی لە میکانیزم و کاتی چاوپێکەوتنی پەنابەراندا کردووە و چاوپێکەوتن لەگەڵ پەنابەری چەند وڵاتێکدا ئەنجام نادات.

حکومەتی بەریتانیا وەک هەوڵێک بۆ ئاسانکردنی چاوپێکەوتنی پەنابەرەکانی وڵاتەکەی کاتی چاوپێکەوتنەکەی لە حەوت کاتژمێرەوە بۆ 45 خولەک کەمکردووەتەوە.

هاوکات ، بەپێی رێنماییەکانی حکومەتی بەریتانیا ئەو پەنابەرانەی لە وڵاتانی ئەفغانستان، ئێریتریا، لیبیا، سوریا و یەمەن و سودانەوە روویان لەو وڵاتە کردووە چاوپێکەوتن ئەنجامنادەن.

هەر ئەمڕۆ، حوکمەتی بەریتانیا رایگەیاند،لە مانگی ئابدا پێنج هەزار و 369 پەنابەر بە 102 بەلەم گەشتیان بۆ وڵاتەکە کردووە کە ئەوەش بەرزترین رێژەیە لە ساڵی 2018ـەوە تۆمارکرابێت.

حکومەتی بەریتانیا بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەران لە وڵاتەکەیدا و بڕیاریداوە هەر کۆچبەرێک لە کەناڵی ئینگلیزییەوە بچێتە وڵاتەکەی، لە مافی پەنابەرێتی بێبەشی بکات.