لەم هاوینەدا گەشتیارێک کەوتووەتە ژێر بەفرەوە
١ ئەیلوولی ٢٠٢٣
بڵاویبکەرەوە لە
بەگوێرەی زانیارییەکان گەشتیارێک کەوتووەتە ژێر تونێلە بەفرینەکانی ناوچەی گەشتیاری پرژێ لە هەولێر و بەهۆیەوە بریندار بووە.
ئەمڕۆ هەینی، گەشتیارێکی بە رەگەز عەرەب کەوتووەتە ژێر تونێلە بەفرینەکانی پرژێ و بەهۆیەوە قاچێکی شکاوە و ئازار بە جەستەی گەیشتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانیش ئەو گەشتیارە براوەتە نەخۆشخانەی چۆمان کراوە و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی هەولێر کراوە.
ئەمە سێیەم حاڵەتی کەوتنە ژێر بەفرە لەو ناوچەیە لەمساڵدا تۆمارکرابێت و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.