وێنە و ڤیدیۆ: ئۆتۆمبێلک لە هاوڵاتییەک دەدات و هەڵدێت، پاشان ئاسایش دەستگیری دەکات

٣١ ئابی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، هێزەکانیان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەکی دابوو، دواتر هەڵاتبوو.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی لە پێگەی خۆی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "تۆمەتبارێک بە ناوی (أ ، ع ، ن) بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا".

ئەوەش هاتووە: "بەهۆی ئەوەی لە ڕێکەوتی 30/08/2023 لەسەر شەقامی 100 مەتری بە ئۆتۆمبێلەکەی لە هاوڵاتییەکی دابوو بە ناوی (عەزیز ڕەمەزان خەلیل)، دەستبەجێ گیانیلەدەستدا و هەڵات".

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیل لێرە بکە.