نرخی ئایفۆن 15 ڕاگەیەندرا

٢٤ ئابی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

پێشبینی دەكرێت مۆبایلی ئایفۆن 15 گرانترین مۆبایل بێت تائێستا لەلایەن كۆمپانیای ئەپڵەوە بەرهەمهێنراوە، چونكە ڕەنگە نرخەكەی دوو هەزار دۆلار تێبپەڕێنێت.

كەسانی ئاگادار لە پیشەسازیی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان پێشبینیان كردووە، نرخی ئایفۆن 15 ماكس دوو تی بی بگاتە دوو هەزار و 99 دۆلار، زۆر زیاترە لە دەستپێكی نرخی لاپتۆپی MacBook Proی قەبارە 13 ئینج كە هەزار و 299 دۆلار بوو.

بۆ بەراوردكردن، نرخی ئایفۆن 14 پرۆ ماكس یەک تی بی لە ساڵی ڕابردوودا لە هەزار و 599 دۆلارەوە دەستی پێكرد.

ئایفۆنە نوێیەكە یەكەم ئایفۆن دەبێت كە میمۆرییەكەی دوو تێرابایتە، دەنگۆی ئەوەش هەیە كە تیتانیۆم و كامێرایەكی نوێكراو و چیپێكی نوێی بەهێزی هەبێت.

بڕیارە کۆمپانیای ئەپڵ لە 12ی ئەیلولی داهاتوو ئایفۆن 15 نمایش بكات، بەڵام پێدەچێت The Pro Max ، تا مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو نەخریتە بازاڕەوە، بەو هۆیەی زنجیرەیەك كێشەی لە هەناردەكردن و دابینكردندا هەیە.