دهۆک.. خانکێ دەکرێت بە ناحیە
١٣ حوزەیرانی ٢٠٢٢
بڵاویبکەرەوە لە
حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خانكێ كرا به ناحیه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لە درێژەی ھەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بە ناحیەکردن و قەزاکردنی شارەکانی ھەرێمی کوردستان، لە پێناو کارئاسانی بۆ کاروباری ھاووڵاتیان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، (خانکێ) سەر بە قەزای سێمێل لە سنووری پارێزگای دھۆک کرا بە ناحیە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانەکەوە رێکاری کاڕگێری پێویست بۆ ئەم مەبەستە دەگیرێتەبەر.