زانیاری لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی دینا و فاخیر هەریری لە دادگا

٢٠ ئابی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

پاش ئەوەی لەسەر یاریی نێوان یانەی هەولێر و قوە جەوییە کێشە کەوتە نێوانیان، ئەمڕۆ دینا دەرزی و فاخیر هەریری لە دادگا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

دوای ئەوەی یانەی وەرزشیی هەولێر لە یاریی کۆتایی جامی یانەکانی عێراق، نەیتوانی سەرکەوتووبێت، هونەرمەندی گۆرانیبێژ دینا دەرزی دڵخۆشیی خۆی بۆ دۆڕانی یانەی هەولێر دەربڕیی، ئەمەش هاندەرانی ئەو شارە و خەڵکی هەولێری توڕە کرد.

درەنگانی هەمان شەویش، گۆرانیبێژی میللی فاخیر هەریری بەشێوەی راستەوخۆ لە تیکتۆک وەڵامێکی توندی دینای دایەوە و وەک کچە "قەرەج"ـێک ناوی برد، ئەمڕۆش هەردووکیان لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

فاخیر هەریری دەڵێت: "پەشیمان نیم لەوەی هێرشم کردووەتە سەری، چونکە ئەو یاریی بە هەستی شەش ملیۆن کورد کرد و نزای سەرکەوتنی بۆ تیپێکی عەرەب دەکرد، بۆ ئەوەی پەیامی ئەوە بگەیەنین یاسا سەروەرە لە کوردستان، لە دادگا ئامادە دەبم و رازیم بە هەموو بڕیارەکانی ئەو دادگایەش".