لیڤەرپوڵ، لە بۆرنمۆسی بردەوە
١٩ ئابی ٢٠٢٣
بڵاویبکەرەوە لە
لە چوارچێوەی یاریەکانی گەڕی دووەمی خولی ئینگلیزی بۆ وەرزی 2023-2024، یانەی لیڤەرپوڵ توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەستبهێنێت لەسەر حسابی یانەی بۆرنمۆس.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە گەڕی دووەمی خولی ئینگلیزی، یانەی لیڤەرپوڵ سەرکەوتنێکی بەنرخی لەسەر حیسابی بۆرنمۆس بە ئەنجامی (3-1) بەدەستهێنا.
گۆڵەکانی لیڤەرپوڵ لەلایەن لویس دیاز لە خولەکی 28 دا و محەمەد سەڵاح لە خولەکی 36 و دیۆگۆ گونا لە خولەکی 62دا تۆمارکران، تاکە گۆڵی بۆرنمۆسیش لە خولەکی سێیەمی تایمی یەکەمدا لە لایەن ئەنتوان سیمێنۆ تۆمارکرا.
یۆرگن کلۆپ لە خولەکی 85دا پشوی بە محەمەد سەڵاحدا و داروین نونێزی ئۆرۆگوای لە شوێنی ئەو یاریزانە هاتە یاریگاوە.
بەو ئەنجامە لیڤەرپوڵ کۆی خاڵەکانی گەیشتە چوار و یانەی بۆرنمۆس تەنیا خاوەنی خاڵێکە.
