١٩ ئابی ٢٠٢٣
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیادا، ڕاهێنەری کاتی هەڵبژاردەی بەرازیل، لیستی هەڵبژاردەکەی بۆ یارییەکانی بەرامبەر بۆلیڤیا و پیرۆ ئاشکرا کرد، لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026.
فێرناندۆ دێنیز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێکهاتەی بەڕازیلی ئاشکرای کرد، کە هەریەک لە نەیمار و ڤینیسیۆس جونیۆری بانگهێشت کردوە وەک دوو ئەستێرەی سەرەکی هەڵبژاردەکە.
دێنیز سەبارەت بە نەیمار وتی: "دۆزینەوەی یاریزانێکی وەک ئەو ئەستەمە، ئەو بەهرەمەندێکی دەگمەنە".
هاوکات ئیدناڵدۆ ڕۆدریگێز، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل ڕایگەیاند، دێنیز بەردەوام دەبێت لە ڕاهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتیمانی تا ئەو کاتەی کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی ڕاهێنەری ئێستای یانەی ڕیاڵ مەدرید لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2024 ڕاهێنەری بەڕازیل دەگرێتە ئەستۆ.
پێکهاتەی بەڕازیل،
گۆڵپارێزەکان: ئەلیسۆن لە لیڤەرپوڵ، بێنتۆ ئەتلەتیکۆ پاراناینس، ئیدێرسۆن مانچێستەر سیتی.
بەرگری: دانیلۆ لە یۆڤانتۆس، واندێرسۆن لە مۆناکۆ، ڕێنان لۆدی مارسێلیا، گابرێل ماگالهایس ئارسناڵ، ئیبانێز ئەهلی سعودی، مارکینۆس پاریس سان جێرمان، نینۆ فلومینێنس.
هێڵی ناوەڕاست: ئەندرێ فلۆمینێنس، برۆنۆ گویماریس نیوکاسڵ، کاسیمیرۆ مانچێستەر یونایتد، جۆلینتۆن نیوکاسڵ، ڕافایل ڤیگا پالمێراس.
هێرشبەر: ئەنتۆنی مانچستەر یونایتد، گابرێل مارتینێلی ئارسناڵ، ماتیۆس کۆنیا لە وۆڵڤەرهامپتۆن، نەیمار هیلال، ڕیچارلیسۆن تۆتنهام، ڕۆدریگۆ، ڤینیسیۆس جونیۆر لە ڕیاڵ مەدرید.