وێنە: دیمەنی وشکبوونی زێی بچوک ببینە
١٨ ئابی ٢٠٢٣
بڵاویبکەرەوە لە
ماوەی پێنج ڕۆژە ئێران دووبارە ئاوی زێی بچوکی گرتووەتەوە کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان و دانیشتوانی شاری قەڵادزێ و دەوروبەری دروست کردووە.
پرۆژەی ئاوی خاسە کە لەسەر زێی بچوکە، بە یەكێك لە پرۆژە ستراتیجییەكانی شاری قەڵادزێ دادەنرێت و ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی شارەکە دابین دەکات کە نزیکەی 100 هەزار کەس دەبن.
بەهۆی گرتنەوەی ئاوی بەنداوی کۆلەسە لە سەردەشت لە سنوری ئێران، ئاستی ئاوی زێی بچوک بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بەوەیش کێشەی کەم ئاوی لە ناوچەکە سەریهەڵداوە و هەڕەشەی لەسەر ئاسایشی ئاوی ناوچەکە دروست کردووە.





