لەیلا فەریقی: بە کۆنسێرتێکی گەورە دەگەڕێمەوە ناوتان

١٨ نيسانی ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

هونەرمەند لەیلا فەریقی کەماوەیەکە لە کاری هونەری دورکەوتۆتەوە، ڕایدەگەیەنێت کە سەرقاڵی ئامادەسازییە بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتێکی گەورە.
لەیلا فەریقی لە نوێترین دەرکەوتنیدا وتویەتی"دنیای هونەر و بەتایبەتیش مۆسیقا و گۆرانی، ئاڵوگۆڕێكی زۆری پێوە دیارە و ئێمەش بێبەش نین لەو ئاڵۆگۆڕانە، هەر بۆیە بڕیارمداوە بۆ کۆنسێرتێکی گەورە بگەڕێمەوە کوردستان"
لەیلا فەریقی دەشڵیت"بەهاوکاری ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر و چەند کەسێکی دیکە لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ کۆنسێرتەکە و هیوادام جێگای ڕەزامەندی هەموو لایەک بێت"
لەیلا فەریقی لە شاری مەریوان لەدایک بووە و یەکێکە لە خانمە هونەرمەندە دیارەکان و لە ساڵی ١٩٩٧ەوە کاری هونەری دەکات و دواین کاری ئەلبومێک بوو بەناوی Echoes Of The Pas