ئارسناڵ گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی نوێی ڕاگەیاند
١٥ ئابی ٢٠٢٣
بڵاویبکەرەوە لە
یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی گرێبەستی لەگەڵ گۆڵپارێزێکی نوێ، لە مێرکاتۆی هاوینەی ئێستادا ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سێ شەممە یانەی ئارسناڵ لە پێگەی فەرمی خۆیدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، بە پارچە ڤیدیۆیەک پێشکەشکردنی گۆڵ پارێز دەیڤید ڕایای ڕاگەیاند، کە لە ڕیزەکانی یانەی برێنتفۆردەوە بەخواستن هاتووە بۆ وەرزێک لەگەڵ مافی کڕینی، بەبێ ئاشکراکردنی بەهای گرێبەستەکەی.
هاوکات ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، بەهای گرێبەستەکەی دەگاتە 30 ملیۆن پاوەند، بەڵام دابەشکراوە کە 3 ملیۆن پاوەند بۆ خواستن و لەگەڵ بڕگەی کڕینی بە بڕی 27 ملیۆن پاوەند.
یانەی ئارسناڵ لە ماوەی مێرکاتۆی ئێستادا بێجگە لە گرێبەستکردن لەگەڵ ڕایا، پێشتریش یانەکە سەرکەوتو بوو لە گواستنەوەی هەریەک لە کای هاڤێرتز لە چێڵسی و یۆرین تیمبەر لە ئەیاکس و دیکلان ڕایس لە وێستهام.