بەهای تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
١٣ حوزەیرانی ٢٠٢٢
بڵاویبکەرەوە لە
بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلار دابەزی، بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.
رۆژی رابردوو بەهای یەک دۆلار بۆ ٣٣ هەزار تمەن بەرزبووەوە. ئەو ئاستە بەرزترین ئاستی بەهای دۆلارە بەرامبەر بە تمەن.
ئەمەش بەبەراورد بە ساڵی ٢٠١٥، بەهای یەک دۆلار بەرامبەر بە تمەن ١٠ هێندە بەرزبووەتەوە.
هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەساڵی ٢٠١٥دا ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕێککەوتنێکیان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیان کرد، بەڵام گومانی لێکرا و ئەوکاتیش ئیدارەی ترەمپ پاشەکشەی لێکرد.
