"ئازە بێمنەت" دەستگیرکرا

١٠ ئابی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، کەسێکیان بە ناوی "ئازە بێمنەت" دەستگیرکردووە کە تۆمەتبار بووە بە تەقەکردن لە ماڵێک.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "تۆمەتبار (ج ، ص، ج) ناسراو بە(ئازە بێمنەت) لە بەرواری 9ی ئابی 2023 لەسەر کێشەیەکی کۆمەلایەتی بەچەک هێرشیکرد بووە سەر ماڵێک و تەقەی کردوە دەستگیرکرا".

ئەوەش هاتووە: "دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە لایەن هێزەکانمانەوە تۆمەتبار دەستگیرکرا، هیچ کەسێک لە سەروی یاساوە نیە".