ڤیدیۆ.. سپایدەرمان خۆی دەکێشێت بە باڵەخانەیەکدا

١٢ حوزەیرانی ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

لە ئاهەنگێکی نمایشکردنی کەسایەتییەکان لە دیزنی لاند، ڕووداویکی مەترسیدار روویدا، دوای ئەوەی لەکاتی نمایشکردن "سپایدەرمان" خۆی کێشا بە باڵەخانەیەکدا.

تۆڕی FOX گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کاتێک سپایدەرمان دەیەوێت خۆی هەڵبداتە سەر باڵەخانەیەک وەک نمایشێک بۆ ئامادەبووان خۆی دەکێشێت بە باڵەخانەیەکدا.

دیزنی لاند لە دوای ڕووداوەکە ڕایگەیاند، ئەو "سپایدەرمان"ـە کەسێکی ڕاستەقینە نەبووە بەڵکو ڕۆبۆتی نمایشکردن بووە.