مێسی باشترین 10 یاریزانی هاوڕێی دیاری کرد

٣ ئابی ٢٠٢٣

بڵاویبکەرەوە لە

مێسی ئەستێرەی یانەی ئینتەر میامی ناوی 10 یاریزانی ئاشکرا کرد وەک باشترین ئەستێرە کە شان بەشانی ئەوان یاری کردووە لە ماوەی ژیانی پیشەگەرانەی تۆپی پێیدا لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 3ی ئابی 2023، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی سپۆڕتی بەریتانی وتی: " شانسم هەبوو یاریم لەگەڵ ئە یاریزانانە کردووە لە تیپێکدا، ئەوانیش ڕۆناڵدینهۆ، دیکۆ، ساموێل ئیتۆ، چاڤی هێرناندێز، ئەندرێس ئینێستا و سێرجیۆ بوسکێتس و یاریزانی بەڕازیلی نەیمار کە لە بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان یاریم لەگەڵیدا کردووە یاریزانێکی زۆر نایابە".

وتیشی: "لە ڕاستیدا زۆر یاریزان هەن ناویانم لەبیرچووە، بەڵام بەڕاستی بەختم باش بوو، چونکە لەگەڵ باشترین هێرشبەرەکان یاریم کردووە، وەک لویس سوارێز و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ و دەیڤد ڤیا و چەندین یاریزانی تر، من ئاسودە بووم لە یاریکردن لەگەڵ هەموویان، چونکە ئەوان ئاسانکارییان بۆم دەکرد".

لیۆنێل مێسی تەمەن 36 ساڵ لە هاوینی 2005 لە تیپی لاوانی بارساوە گواسترایەوە بۆ تیپی پلە یەک و یەکەم یاری خۆی لە 16ی تشرینی یەکەمی 2004 ئەنجامدا، لە بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل بە ڕاهێنەرایەتی فرانک ڕیکارد، ئەو کاتە تەمەنی 17 ساڵ و 3 مانگ و 22 ڕۆژ بوو.