١٧ تەمموزی ٢٠٢٣
کیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان وەک ئامادەکاریەک بۆ یارییەکانی وەرزی داهاتووی 2023-2024، پەیوەندی بەکەمپی مەشقەکانی یانەکەیەوە کرد.
ئەمڕۆ دوو شەممە 17ی تەموزی 2023، یانە پاریس سانجێرمان بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک گەڕانەوەی ئیمباپێی بۆ مەشق و ڕاهێنانەکانی تیپەکە بڵاوکردەوە.
ڕاپۆرتە هەواڵیەکان ئاماژەیان بە ئەوەکردوە، لە چەند کاتژمێری داهاتودا ناسر خلێفی سەرۆکی یانە فەڕەنسیەکە لەگەڵ ئێمباپێ کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتوی یاریزانەکە.
دوای ئەوەی ئەستێرە فەڕەنسییەکە ڕایگەیاند گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ ناکاتەوە، دەنگۆی ڕۆیشتنی لە یانەی پاریس سانجێرمان بڵاوبوەوە و زۆرترین ئەگەرەکان بەرەو یانەی ڕیاڵ مەدرید بوون، بەڵام گەڕانەوەی بۆ مەشقەکانی یانەکەی ئێستای، هەموو دەنگۆکانی ڕۆیشتنی پوچەڵکردەوە.
ئێمباپێی تەمەن 24 ساڵ وەرزی ڕابردوو لەگەڵ یانە پاریسییەکە نازناوی خولی فەڕەنسا و خەڵاتی گۆڵکاری خولی فەڕەنسی بەدەستهێنا و لە 43 یاریدا 41 گۆڵی تۆمارکرد، لەگەڵ 10 ئەسیست.
