یەکێتی: پارتی ڕێگربێت لە هەڵبژاردن بە یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت

١٩ نيسانی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت "ئه‌گەر پارتی ڕێگری لە ئەنجامدانی پرۆسەکە بکات بەپێی یاسا و دەستور مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".

رابیحە حەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند: "ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەبێتەهۆی بەهێزکردنی قەوارەی هەرێم و بەهێزکردنی دامودەزگاکانی هەرێم، دەبێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت، تا حکومەتی نوێ کێشە کەڵەکەبوەکان لەگەڵ عێراق چارەسەر بکات".

رابیحە حەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، نازانن پارتی لە هەولێر و دهۆک ڕێگری لە هەڵبژاردن دەکات یاخود نا، دەبێت پارتی خۆی وەڵام بداتەوە، بەڵام هەڵبژاردنەکە لەلایەن کۆمسیۆنی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت و هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم مافی خۆیانە بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن، دەشڵێت "ئەگەر پارتی ڕێگری بکات بەپێی یاسا و دەستور مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".