وادەی پشوی مانگی ئازار ڕاگەیەندرا
٧ ئازاری ٢٠٢٣
بڵاویبکەرەوە لە
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، وادەی پشووەکانی ئازار و نەورۆزی راگەیاند و ئاماژەی بە ئەوە کرد، لە 11ـی ئەم مانگەوە پشو دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ سێ شەممە 7ـی ئازاری 2023 ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند: "پشوەکانی ئازار و نەورۆز لە 11ـی ئازارەوە دەستپێدەکات تا 24ـی مانگ، دواتر دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە".
وتیشی: "لە 29ـی نیسانی 2023 تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بۆ قۆناغەکانی ناکۆتا دەستپێدەکات، بەڵام تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9 و 12، لە 1ـی نیسانەوە دەستپێدەکات".
ئالان حەمەسەعید باسی لە ئەوەش کرد: "بۆ قوتابخانەکانی تورکمانی و سریانی دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەرەکان بەپێی یاد و بۆنەکانی خۆیان بیگونجێنن".
