کتێبی بیرکاری سێ قۆناغی قوتابخانەکان گۆڕدرا

٢٠ نيسانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندن، كتێبی بیركاری پۆلی یەكەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتیان گۆڕدرا.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کتێبەکانی بیرکاری پۆلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026) گۆڕدرا.

بەهەمانشێوە وەزیری پەروەردە دوێنێ شەممە گۆڕینی كتێبی زانستی پۆلەكانی یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەمی راگەیاندبوو، پێشتریش باسی لەوەشکردبوو كە قوتابییانی پۆلی دەیەمی زانستی بۆ ساڵی ئاییندە كتێبی نوێی بیركاری دەخوێنن.