ژنە شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاو دەستبەجێ گیانی لەدەستدا

١٤ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەرپرسی بەشی هاتوچۆی ناو شاری زاخۆ ڕایگەیاند، لەسەر رێگای زاخۆ شۆفێرێکی ژن ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ سێشەممە، 14-1-2025، موقەدەم بێکەس عەبدولعەزیز، بەرپرسی بەشی هاتوچۆی ناو شاری زاخۆ ڕایگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ژنێک لەسەر رێگای زاخۆ بۆ ناو شار کۆنتڕوڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕا”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: “ئەو رێگایەی رووداوەکە تیایدا روویداوە، سەرەولێژە و خێرایی ئۆتۆمبێل زیاد دەکات، بۆیە پێدەچێت ژنەکە نەیتوانیبێت کۆنتڕوڵی ئۆتۆمبێلەکەی بکات”.

لەلایەکی دیکەوە، ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستی زاخۆ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ” لەکاتی هێنانی بۆ نەخۆشخانە، ژنەکە گیانی لەدەستدابوو، بۆیە پزیشکەکان هیچیان لەدەست نەهات و تەرمەکە ئێستا لەپزیشکی دادی زاخۆیە”.