ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێران و ڕووسیادا سەپاند

١ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای بەسەر کۆمپانیایەکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ڕێکخراوێکی سەر بە دەزگای هەواڵگری سەربازیی ڕووسیا، سەپاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1-1-2025، وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، سزاکان بەسەر کۆمپانیایەکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ڕێکخراوێکی سەر بە دەزگای هەواڵگری سەربازیی ڕووسیا، سەپێنراون ئەوەش بە تۆمەتی نانەوەی گرژی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کارکردنە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا لە ساڵی 2024 دا.

ئاشکراشیکرد، ناوەندی شارەزایی جیۆسیاسیی لە مۆسکۆ زانیاری نادروستی سەبارەت بە بەربژێری هەڵبژاردنەکان و وێنە و ڤیدیۆی ساختەی بڵاوکردووەتەوە.