٣١ تشرینی یەكەمی ٢٠٢٤
سەرچاوەیەک لە چاکسازى گەورانى سلێمانى ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ لەکاتى سەردانیکردنى زیندانیاندا، برایەک برا تاوانبارەکەى کە سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرابو، ئازاد دەکات و خۆى دەچێتە شوێنى”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-10-2024، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتى چاکسازى گەورانى سلێمانى رایگەیاند: “رۆژى ڕابردوو لەکاتى سەردانیکردنى زیندانیاندا، زیندانییەک دەچێتە شوێنى برا تاوانبارەکەى کە دۆسیەى کوشتنى بەسەردا ساغبوەتەوە و سزاى سێدارەى بۆ دەرکراو.
باسی لەوەشکرد: “دواى تەواوبونى ماوەى سەردانییەکە، برا تاوانبارەکە چوەتە دەرەوەى زیندان و براکەى دیکەى لەجێی چوەتە زیندان، ئەم ئاڵوگۆڕەش هەستى پێنەکراوە تا بەیانى ئەمڕۆ سەرژمێرى (تەعداد) بۆ زیندانییەکان کراوە”.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد: “کە لەئێستادا ئەو کەسەى خۆى وەک براکەى ناساندوە و چوەتە شوێنى لە زیندانە و لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەش لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتى چاکسازییەکانى هەرێم پێکهێنراوە و لێکۆڵینەوە دەکرێت لەوەى چۆن دەکرێت کەسێک چەندین ساڵە حوکم بێت و بەو ئاسانییە بتوانێت بڕواتە دەرەوە”.
